٢٢ نیسان ٢٠٢٠ - ٠٩:٥٠
 ئەردۆغان: دیمەشق گورزی قورسی بەردەکەوێت

سەرۆک کۆماری تورکیا بە تۆمەت لێدان بە دەولەتی دیمەشق هۆشداریی دا کە ئەگەر پێشێل کرانی ئاگربڕ لە لایەن سووریاوە درێژەی هەبێت، ئەو وڵاتە گورزی قورسی بەردەکەوێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی دووشەممە دەولەتی سووریای بە پێشێل کرانی ئاگربڕ لە باکووری ڕۆژاوای ناوچەی ئەدلەب تۆمەتبار کرد و هۆشداریی دا کە ئەگەر ئەم دۆخە درێژەی هەبێت، دیمەشق گورززی قورسی بەردەکەوێت.

ئەردۆغان پاگەندەی کرد کە دەولەتی سووریا لە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەکوو دەرفەتێک بۆ توند کردنەوەی ئاژاوەکان لە ئەدلەب کەڵک وەردەگرێت و زیادی کرد کە تورکیا ئیزن نادات هیچ گرووپێکی ئەهریمەنی لە ناوچەکە ئاگربڕ پێشێل بکات.

شیاوی باسە کە تورکیا و ڕووسیا کە هەر یەکەیان لە لایەنێک لە شەڕ لە سووریا پشتیوانی دەکەن، ڕۆژی پێنجەمی مارسی ئەمساڵ لە باکووری ڕۆژاوای سووریا ڕێککەوتن.

ئەو ڕێککەوتنە پاش ئەوە ڕووی دا کە توند بوونەوەی ئاڵۆزییەکان لە ئەو ناوچەیە نزیک بە یەک ملیۆن کەسی ئاوارە کرد و دوو لایەنی شەڕی تا سەروبەندی شەڕی چەکداری بردە پێشەوە.

.............
340